به پێی ڕاپۆرتهكان، له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری کرماشان لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕژیمهوه بە تۆمەتی هاوکاری کردنی لهگهڵ یهكێك له حیزبه نهیارهكانی دژ به ڕژیم، حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپا.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، “موبین مورادی” خەڵکی ئهمشاره لەلایەن دادگای ڕژیم ئەو، حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە. “موبین مورادی” لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە قهراری وهسێقه ئازاد کرابوو. لەلایەکی دیکەوە و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی کرماشان بە ناوی “فەرهاد مەجیدزادە” لەلایەن دادگای ڕژیم لهمشاره بە هەمان تۆمەت حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.