خوێندکارانی زانکۆی پەیام نووری مەریوان بە بڵاوکردنەوەی بەیانییەیەک، خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکەیان لەلایەن سپای پاسدارانەوە مەحکووم کردووه و داوایان کردووە کە بکەرانی ئەم کارەساتە گەورەیە دادگایی بکرێن.
له بهشێك لهم بهیانییهدا هاتووه: “هەر وەک ئاگادارن، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو و ئەوەیکە بە “تۆڵەی قورس” ناوبرا! فڕۆکەی موسافیربەریی ئۆکراین کە ١٧٦ کەسی تێدا بوو، لەلایەن یەکێک لە مووشەکەکانی سپای پاسدارانەوە کرایە ئامانج و دوای چەند ڕۆژ نەکۆڵی کردن و چەواشەکاری لە لایەن بەرپرسانی ڕژیم و هەروەها دەنگ و ڕەنگی درۆیینی ئەم وڵاتە، لە ئاکامدا و لەژێر گۆشاری کۆمەڵگای جیهانی، سپای پاسداران بەرپرسیاریەتیی ئەم کارەساتەی کە مەرگی ١٧٦ کەسی لێکەوتەوە، وەئەستۆ گرت و وەکوو “هەڵەی مرۆیی” ناوی لێ برد. ئەم کارەساتە لە خۆیدا نیشاندەری بێ کیفایەتیی بەرپرسانی بێ بەرنامەیە. ڕەنگە مانایەکی دروستتر لە وشەی “هەڵە” لە نێوان کاربەدەستاندا بڕەوی هەیە کە ئەویش کوشتنی بە کۆمەڵی خەڵکی بێتاوانە. له كۆتایی ئهم بهیانییهدا هاتووه: ئێمە خوێندکارانی زانکۆی پەیامی نووری مەریوان ئەم هەوڵەی سپای پاسداران و سەرپۆشکردنی لە لایەن چەواشەکارییەکانی دەنگ و ڕەنگی ڕژیم مەحکووم دەکەین و داواکارییەکانی خۆمان بە شێوەی خوارەوە دەخەینە ڕوو: “بەڕێوەچوونی دادگایەکی گشتی بۆ بکەرانی ئەم کارەساتە ناخ هەژێنە”، “دەستلەکارکێشانەوە بەرپرسانی پەیوەندیدار لەم کارەساتە”، “دەستلەکارکێشانەوە بەرپرسی دەنگ و ڕەنگی گشتیی ئێران”، “بایکۆتی دەنگ و ڕەنگی ئێران لەلایەن خەڵکەوه”، “درێژەی خۆیشاندانەکانی خەڵک هەتا وەدیهاتنی داواکارییەکانیان” و “دەستێوەرنەدانی هێزە ئەمنییەکان و سەرکوتنەکردنی خەڵك”.