
به پێی ڕاپۆرتهكان، لە یەکەم ڕۆژی خۆپێشاندانەکانی مانگی بەفرانبار له شارەکانی سنە و کرماشان، لانیکەم ١٠ هاووڵاتیی لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی بەفرانبار، لە کاتی كۆبوونەوەی ناڕەزایەتی خەڵکی شاری سنە بە نیسبەت شەرمەزار کردنی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ئۆکراینی لەلایەن سپا پاسدارانەوە، هێزە ئەمنییەکان هەڵیان کوتاوەتە سەر خەڵک و بە باتۆم لە خەڵکیان داوە. لەلایەکی دیکەوە هێزە ئەمنییەکان لە شەقامەکانی شەشۆم بەهمەن و تەوحید لانیکەم ٧ هاووڵاتیی دەستبەسەر کردووە کە یەکێکیان کچ بووە. لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی بەفرانبار، دوو خوێندکاری ناڕازیی زانکۆی “ڕازی” کرماشان بە ناوەکانی “سەلاح غەریبی”، خوێندکاری دامپزیشکی و “نەبی تەڕدەست”، خوێندکاری کارناسی باڵای کۆمەڵناسی و ههروهها “سیاوهش حهیاتی”، چالاكی مهدهنی لە ڕەوتی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی خوێندکاریی زانکۆی ڕازیی کرماشان لە ئاست، خستنە خوارەوەی فڕۆکەی ئۆکراینی لەلایەن پەدافەندی هەوایی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
