به پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای ملیتاریزه بوونی شاری سنه ژماره‌یه‌ك به‌رچاو له خه‌ڵكی ئازادی خوازی ئه‌مشاره به وتنی چه‌ندین دروشمی ناڕه‌زایه‌تیی هاتنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان.
به پێی گرته ویدیوه بڵاوكراوه‌كان، بوونی ته‌ك تیرئهندازهكان له مه‌یدان ئێقبال له سه‌ر بیناكانه‌وه ده‌بینرێت. هێزه‌كانی ڕژیم به شێوه‌ی به‌ربڵاو له زۆربه‌ی شوێنه جۆراوجۆره‌كانی شاری سنه جێگیر كراون. هاووڵاتییانی ئه‌مشاره به كۆبوونه‌وه و خۆپیشاندان له مه‌یدانی ئێقباڵ دژی ڕژیم دروشمییان سه‌ر دایه‌وه.