کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی به‌شێك له‌ خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان له‌ هه‌ولێر

كۆبوونه‌وه‌ی به‌شێك له‌ خاوه‌ن پێداویستییه‌

كۆبوونه‌وه‌ی به‌شێك له‌ خاوه‌ن پێداویستییه‌

بەشێک لە چالاکەوانان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ پڕۆژەیاساى چاکسازیی‌ له‌ به‌رامبه‌ر پەرلەمانى کوردستان له‌ شاری هه‌ولێر كۆبوونەوە.

ناڕازییان رایانگەیاند، یاداشتێکى چوار خاڵییان سه‌باره‌ت به‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حقووقه‌كانیان ئامادەکردووە پێشکەشى ئەندامانى پەرلەمانى بکەن و لەپرۆژەى چاکسازییدا جێگیربکرێت.

داواشیان لە پەرلەمانتاران کردووە، داواکارییەکانیان لە پرۆژەیاسای چاکسازییدا جێگیربکرێت و ئەو جیاوازییە زۆرە لە نێوان حقووقی خانەنشینانی پەرلەمان و هاوڵاتییانى ئاساییدا هەیە، نەمێنێت.