
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی به‌فرانبار له ئه‌نجامی ڕوودانی چه‌ند ڕووداوی جیاجیا له شوێنی كار له شاره‌كانی ساوه، ئه‌لبۆرز و لورستان، لانیكه‌م ٥ كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی پێویست له شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، دوو كرێكاری بیناسازیی له كاتی ئه‌نجامدانی كار له ناوچه‌ی “نی یوشت و سهقانلیق” سه‌ر به به‌شی ناوه‌ندی شاری ساوه، به‌هۆی داڕمانی بیناكه گیانیان له‌ده‌ستدا. له دووهه‌م ڕووداودا، دوو مه‌عده‌نچی له‌كاتی كار له توونێلی “برناكی” مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی ته‌زه‌ره، به‌هۆی داڕمانی ئاوار به‌سه‌ریاندا به سه‌ختی برینداربوون. له سێهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی به‌شی فه‌ننی ڕێگای ئاسنی لورستان تووشی ڕووداو بوو و گیانی له‌ده‌ستدا.
