
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “دێوەزناو”ی شاری سەوڵاوا، كه لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌کانەوە دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار كرابوون، هیچ زانیارییه‌ك له چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، حه‌فته‌ی ڕابردوو هێزە ئه‌منییه‌کان بە هێرش کردنە سەر ماڵی دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “دێوەزناو”ی شاری سەوڵاوا بە ناوەکانی “هەیبەت ئەمینی زادە” و “قادر مەجیدپوور”، ناوبراوانیان دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كردووه كه هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردنیان و شوێنی ڕاگیرانیان لەبەر دەستدا نییە.
