به پێی ڕاپۆرتهكان، “ئارام فەتحی”، شاعێر، ڕۆژنامهنووس و چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری مەریوان، پاش ٥ ڕۆژ دەستبەسەرکران، بە قهراری وهسیقه له زیندان ئازاد کرا.
بهپێی ئهم ڕاپۆرته، “ئارام فەتحی”، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی بەفرانبار، پاش ڕاگوێزرانی بۆ دادگا له ڕۆژی سێشهممه، به قهراری وهسیقه له زیندان ئازاد كرا. جێگهی ئاماژهیه، ناوبراو ڕۆژی شەممە ١٤ی بەفرانبار، لەلایەن ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوو. شایانی باسه، پاش دەستبەسەرکردنی “ئارام فەتحی”، چالاکانی مەدەنیی مەریوان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە بڵاوکردنەوەی پۆستگەلێک سەبارەت بە بارودۆخی تەندروستیی ناوبراو، نیگەرانیی خۆیان دربڕی بوو.