
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، “ئارام فەتحی”، شاعر و چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری مەریوان، دوای چوار ڕۆژ ڕاگیران لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، گوازرایەوه بۆ زیندانی ناوه‌ندی ئه‌مشاره.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئارام فەتحی، شاعر، ڕۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی خەڵکی مەریوان کە ڕۆژی شەممە ١٤ی بەفرانبار، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم دەستبەسەر کرابوو، به مه‌به‌ستی ئەوەی کە دادگایی بکرێت بۆ دادگای مەریوان گوازراوەتەوە، بەڵام بەرپرسانی دادگا دانێشتنەکەیان بۆ سبەی دوا خستووە و ناوبراو ڕه‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی مه‌ریوان كراوه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ژماره‌یه‌ك له چالاکانی مەدەنی مەریوان له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە بڵاوکردنەوەی پۆستگەلێک سەبارەت بە بارودۆخی تەندروستیی “ئارام فەتحی”، چالاکی مەدەنیی دەستبەسەرکراو، نیگەرانیی خۆیان دربڕی بوو.
