ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەردەشت كه ١٠ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه كرابوویه ئامانج، له نەخۆشخانەی مەهاباد، گیانی لەدەستداوه.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، “خدر بینەوا” خەڵکی شاری سەردەشت پاش ١٠ ڕۆژ مانه‌وه لە نەخۆشخانەی مەهاباد، ڕۆژی دووشەممە ١٦ی بەفرانبار، بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە، گیانی لەدەستدا. شایانی باسه، ناوبراو لە کاتی کۆڵبەری سەری وەبەر گولـلەی هێزە نیزامییەکان کەوتبوو. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، “خدر بینهوا” ڕۆژی هەینی ٦ی بەفرانبار، لەگەڵ گرووپێک لە کۆڵبەران، لە سنووری سەردەشت لە لایەن هێزەکانی ڕژیمه‌وه تەقەیان لێ‌کرا و به سه‌ختی بریندار ببوو.