
ڕۆژی یهكشهممه ١٥ی بهفرانبار، بەشێک لە دەرچووانى زانکۆ و پەیمانگاکان لە شارهكانی هەولێر، سلێمانى، هەڵەبجە، سەیدسادق، چەمچەماڵ و گەرمیان و چەندین شوێنى دیکە، دهستیاندایه كۆبوونهوه و داوایان کرد حکومەت دایان مەزرێنێت.
خوێندكارانی ناڕازیی لهم كۆبوونهوهیهدا رایانگەیاند، ماوەى هەشت ساڵە دامەزراندنیان راگرتووە و
هیچ کەسێک پاڵنەریان نییە و ئەوان داوای مافى خۆیان دەکەن و لە نەبوونى ئەواندا چەندین نەخۆشخانە و دامودەزگاى حکومى گیروگرفتیان بۆ دروستبووە. ئەوەش لەکاتێکدایە، چەند ساڵێکە به دهیان خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگاکان دەرچوون و تائێستاش دانەمەزراون.
