به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بەهۆی بارینی بەفر لە شارەکانی سنە و ورمێ، بەشێک لە مه‌دره‌سه‌کانی ئەو دوو شارە، داخراون.
ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی بەفرانبار، ژمارەیەک لە مه‌دره‌سه‌کانی شاری سنە، بەهۆی بارینی بەفر و ساردبوونی کەش‌وهەوا و سەهۆڵبەندانەوە، هه‌ر وەک مه‌دره‌سه‌کانی سەرەتایی گوند و شارەکانی بیجار، سەقز، بانە و ناوچەی زیویە، شیفتی بەیانیان داخراوە. هەروەها شیفتی سەرلەبەیانیانی مه‌دره‌سه‌کانی سەرەتایی شاری حوسێن ئاوا و گوندەکانی داخراوە. لە لایەکی دیکەوە، ئیدارەی ئاموزش و په‌روه‌رشی ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی ڕایگەیاندووه: “بەهۆی بارینی بەفر، شیفتی دوانیوەڕۆی ژمارەیەک لە مه‌دره‌سه‌کانی شارەکانی پیرانشار و نەغەدە، داخراوە”. هەروەها، تەواوی مه‌دره‌سه‌کانی ناوچەی سۆما و برادۆست و سیلوانا بەهۆی سەهۆڵبەندان و داخرانی ڕێگاکانەوە داخراوە.