
ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی به‌فرانبار، كرێكارانی شاره‌داریی مه‌ریوان بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
كرێكارانی شاره‌داریی مه‌ریوان كه حه‌وت مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان دواخراوه ده‌ڵێن: په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كان و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری قیمه‌تی پێداویستییه‌كانی ژیان، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه ژماره‌یه‌ك له كرێكاران بۆ دابین كردنی هه‌زینه‌كانی بژیوی ژیانیان، په‌نا به‌رنه پیشه‌ی مه‌ترسیداری كۆڵبه‌ری. ئه‌م كرێكارانه به نیشان دانی وێنه‌ی كۆڵبه‌ری خۆیان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه، خوازیاری سه‌رنج دانی به‌رپرسان به بارودۆخی دژواریان بوون. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن: به‌دوای به‌ڵێنی ئۆستانداری كوردستان سه‌باره‌ت به په‌رداخت كردنی بڕی ٨ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان، ته‌نیا حه‌قده‌ستی یه‌ك مانگیان په‌رداخت كراوه و حیسابی شاره‌داریی مه‌ریوان سه‌رله‌نوێی به‌ستراوه.
