
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاره‌كانی مه‌ریوان و كرماشان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم به هۆكاری نادیار ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كراون.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، ڕۆژی شەممە ١٤ی بەفرانبار، “ئارام فەتحی”، چالاکی مەدەنیی و خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ناوبراو مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ، لە پەیوەند لەگەڵ بڵاوکردنەوەی هەواڵێکی منداڵ ئازاری، لەلایەن پۆلیس فەتاوە بانگهێشت کرابوو. له لایه‌كی دیكه‌وه، ڕۆژی هەینی ١٣ی بەفرانبار، خوێندکارێکی خەڵکی کرماشان، بە ناوی “حەبیب ڕەزایی”، لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌کانەوە به‌تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر و پاش دەستبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا و لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
