
به پێی ڕاپۆرتی ناوهندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە کە لە شاری دەماوەند دەستبەسەر کرابوون، گوازترانهوه بۆ زیندانی ئێوین.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، سێ هاووڵاتیی بە ناوەکانی “فەرامەرز قاسمی ئازەر”، “شاپوور حەبیبی” و “فەرزین ڕۆستەمی”، خەڵکی گوندی “ئەویهەنگ”ی سنە، گوازترانهوه بۆ یەکێک لە بهندهكانی ئەمنییەتیی تاران لە زیندانی ئێوین. شایانی باسه، ئەم سی هاووڵاتییە، لە ماوەی دەسنبەسەرکرانیاندا لە “دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیان” بێبەری بوون. جێگهی ئاماژهیه، ئهم سێ كهسه، ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی بەفرانبار، لە شاری دەماوەند، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون. ئهمه لهكاتێكدایه كه هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو سێ هاووڵاتییە، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
