بهپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ههنگاو، لاوێکی خەڵکی شاری سەقز کە پیشتر حوکمی ئێعدامی بە سەردا سەپابوو، دوای هەڵوەشانەی حوکمەکەی و دانی بڕی ٣٠٠ ملیۆن تەمەن دییە بە بنەماڵەی کوژراوەکە، له ئێعدام ڕزگار بوو.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی شەممە ١٤ی بەفرانبار “سیاوەش مەحموودی” دوای حەوت ساڵ ڕاگیران لە زیندانهکانی شاری سنە و سەقز ئازاد بوو. “سیاوەش مەحموودی” تەمەن ٢٤ ساڵ کاتێک کە تەنیا ١٧ ساڵ تەمەنی بووە بە هۆی کوشتنی کەسێکی دیکە دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو. ئەو حوکمە لە مانگی خەرمانانی ساڵی ٩٦ لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە بۆ ٥ ساڵ زیندان و پێدانی بڕی پارەی دیە کەم کرایەوە. شایانی باسه، بە هاوکاری کەسانی خێرخواز و هەروەها کەمپەینێک کە دامەزرابوو، ئەو بڕەپارەیە کە داواکرابوو کۆکرایەوە و دواجار ڕۆژی شهممه سیاوەش دوای ٧ ساڵ بهندكران لە زیندانی سەقز ئازاد بوو.