
بەپێی ڕاپۆرتهكان، لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی شاری شنۆ، حوکمی ٩ ساڵ زیندانیی بەسەر دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “عادڵ سالم فەرد” و “عەبدولواحید عەلینژاد” دا سەپاند.
بەپێی ئەو حوکمە، “عەبدولواحید” بە ٦ ساڵ زیندانیی تەعزیری و “عادڵ سالم فەرد” بە ٣ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کراون. دادگا ئەو دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی دژ به ڕژیم و پڕوپاگەندە دژی نیزام” تاوانبار کردووە. دادگای شاری شنۆ، بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتەکانی حیفازەت ئیتلاعاتی سپای پاسداران، ئەو حوکمەی بەسەر ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەدا سەپاندووە. شایانی باسه، ئەو دوو هاووڵاتییە، هاوینی ساڵی ٩٧، لەلایەن حیفازەتی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرابوون.
