
به پێی ڕاپۆرتهكان، هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری مەلەکان سەر بە پارێزگای ئازەربایجان کاسبکارێکیان کوشتووە و بەڵێنییان لە بنەماڵەکەی وەرگرتووە کە نابێ سکاڵا بکەن.
بە پێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی پێنج شەممە ١٢ی بەفرانبار، هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیم لە شاری مەلەکان تەقەیان لە ئۆتۆمبێکی کاسبکارێک بە ناوی ”سدیق خالیدی“ تەمەن ٤٧ ساڵ کرد و گیانی لهدهستدا. هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیم بە گومانی هەڵگرتنی کەل و پەلی قاچاخ تەقەیان لهم كاسبكارهكردووه. سدیق خالیدی خێزاندار و باوکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی “ئەرمناک”ی سهر به شاری میاندواو و دانیشتووی مەهاباد بووە و ڕۆژی هەینی تەرمەکەی لە زێدی خۆی ئەسپەردەی خاک کراوە.
