
به پێی ڕاپۆرتهكان، له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی دیكه خەڵکی شاری سنە، لە شاری دەماوەند دەستبەسەر کرا.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی سێشەممە ١٠ی بەفرانبار، هاووڵاتییەک بە ناوی “فەرامەرز غەفووری” خەڵکی گوندی “ئەوێهەنگ”ی سەر بە شاری سنە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا. شایانی باسه هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردە سەر ماڵی ناوبراو لە شاری دەماوەند و دەستیان بەسەر هەندیک کەرەستەی کەسیی ناوبراودا گرت. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سهبارهت به هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.
