کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك چالاكوانی مه‌ده‌نی له‌ شاری هه‌ولێر

كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك چالاكوانی

كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك چالاكوانی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٢ی به‌فرانبار، ژمارەیەک چالاکوانی مەدەنی لە شاری هەولێر به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر بینای نەتەوەیەک گرتووەکان خوازیاری ئازادکردنی هاووڵاتیەک بوون کە حەوت مانگە دەستگیر کراوە.

ژمارەیەک چالاکی مەدەنی به‌ كۆبوونه‌وه‌ خوازیاری ئازاد کردنی هاووڵاتیەک بەناوی “ئیدریس سەلیم” بوون کە بە وتەی ئەوان بەهۆی جیاوازی بیروڕای سیاسییەوە، حەوت مانگە دەستگیرکراوە.  هاوکات، ناوبراو لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی هەولێرەوە دەستگیر کراوە و بەرپرسانی پولیسیش ئامادەنین وەڵامی ئەم بابەتە بە چالاكوانان بدەنەوە.