له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە سنووری “بێستون”ی کرماشان ٢ کەس گیانیان لەدەستدا.
بە پێی هەواڵێکی دیکە، بە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلێکی سه‌واری لە جادەی نێوان “بۆکان ـــ سەقز”، شۆفیری ماشینه‌كه بە سه‌ختی بریندار بوو و گوازترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه. پێویسته بوترێ، كه به‌هۆی نەبوونی ڕێگەوبانی گونجاو و خزمەتگوزاری لە بواری جادە و تابڵۆ و هه‌روه‌ها ستاندارد نه‌بوونی ماشینه‌كان، ساڵانە به سه‌دان كه‌س لە ئێران به ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ گیانیان لە دەست دەدەن و به هه‌زاران كه‌سیش بریندار یاخود کەم ئەندام دەبن.