ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری پاوە، هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی ئه‌مشاره‌ی بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کردووه.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی بەفرانبار، “هونەر حسێنی” خەڵکی پاوە، لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێ‌کرا. هه‌روه‌ها بەڵێننامەیان لەو هاووڵاتییە وەرگرتووە کە هەتا ١٠ ڕۆژی دیکە نابێ لە هیچ مانگرتنێکدا بەشداری بکات. هەر لەو پێوه‌نده‌دا، ڕۆژی ڕابردوو ئیدارەی ئیتلاعاتی پاوە، زیاتر لە ٥٠ هاووڵاتیی خەڵکی ئەمشارەی بانگهێشت و لێپرسینەوەی له‌گه‌ڵدا كردوون. شایانی باسه، ئیدارەی ئیتلاعات داوای لەو هاووڵاتییانە کردووە کە هاتوچۆی شارۆمەندان لە شوێنە گشتییەکاندا کۆنترۆڵ بکەن و هەروەها لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەر جۆرە شتێکی گوماناوییان سەبارەت بە مانگرتن بەرچاو کەوت، “سکرین شاتـ”ـی لێ‌بگرن.