به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، “ڕه‌شید ناسرزاده” هه‌واڵنێر و چالاكی ژینگه‌پارێزی شاری شنۆ و ئه‌ندامی گرووپی شاخه‌وانی “پێشڕۆ”ی ئه‌مشاره، كه له ٢٠ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، هیچ زانیارییه‌ك له چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
شایانی باسه، ناوبراو پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانی گوازتراوه‌ته‌وه بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ. ئه‌مه له كاتێكدایه كه بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار به مه‌به‌ستی دڵنیا بوونه‌وه له دۆخی ته‌ندرووستی و شوێنی ڕاگیرانی سه‌ردانی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانیان كردووه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ ده‌رئه‌نجامێكی نه‌بووه و هێزه ئه‌منییه‌كان له دانی هه‌رجۆره زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به “ڕه‌شید ناسرزاده” به بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆ ده‌بوێرن.