به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، لانیكه‌م ١٠ به‌ندكراو له زیندانی ورمێ ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی به‌فرانبار، له ناڕه‌زایه‌تیی به پچڕانی ئاو و گاز له بێهداری ئه‌م زیندانه ده‌ستیاندایه مانگرتن له خواردن.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م ١٠ به‌ندكراوه به شێوه‌ی هاوكات و له ناڕه‌زایه‌تیی به پچڕانی به‌وته‌ی ئه‌وان “به ئه‌نقه‌ستی ئاو و گازی بێهداری” ده‌ستیانداوه‌ته مانگرتن له خواردن و ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ده‌وترێت پچڕانی ئاو و گازی بێهداری زیندان به‌هۆی نۆژنكردنه‌وه له لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه ئه‌نجام دراوه.