له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا بەندکراوێکی تەمەن ٥٣ ساڵ بە ناوی “ئەمیر ناجی وەش” بە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی ئانفلۆانزا و درەنگ گەیاندنی بە ناوەندە دەرمانییەکان له زیندانی ورمێ گیانی لە دەستدا.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ههنگاو، ئەمیر ناجی وەش بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە تاوانهكانی مهوادی مۆخهدێر” حوکمی ١٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپابوو. شایانی باسه، ناوبراو ساڵی ڕابردوو له لایهن هێزه ئهمنییهكانهوه دەستبەسەر و لە بەندی ١٤ی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ ڕاگیرابوو.