به پێی ڕاپۆرتهكان، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پاوە چوار هاووڵاتیی خەڵکی ئهمشارهی، بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵدا كردوون.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار هاووڵاتیی بە ناوەکانی “کەیهان عەزیزی، ئاشنا حەسەنزادە، سروش ئەمینی و ئەکبەر محەممەدی”، لە لایەن هێزە ئهمنییهکانەوە بانگهێشت و هەڕەشەیان لێکراوە و پاش چەند کاتژمێرێک لێپرسینەوە، ئازاد کراون. ههر لهم پێوهندهدا، ڕۆژی سێشەممە ٣ی بەفرانبار، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بانە، بەڕێوەبەرانی کاناڵە تێلێگرامییەکانی ئەو شارەی بانگهێشت و هەڕەشەی لێکردوون کە لە ڕووماڵکردنی هەواڵی ناڕەزایەتییە خەڵکییەکان لە ڕۆژی ٥ی بەفرانبار، خۆیان ببوێرن. شایانی باسه، هێزە ئهمنییهکان بە بەرێوبەرانی کاناڵە تێلێگرامییەکان ڕایگەیاندبوو کە لە ئەگەری ڕووماڵکردنی هەواڵی ناڕەزایەتیی هاووڵاتییان لە ڕۆژی ٥ی بەفرانباردا، لەگەڵ سزای قورسی قەزایی ڕووبەڕوو دەبنەوە.