کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئاماده‌باشی ته‌واوی هێزه‌كانی به‌سیج له‌ شاری تاران

بسیج صد درصدی نیرهای بسیج در تهران

بسیج صد درصدی نیرهای بسیج در تهران

به‌ پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌قاودراوی به‌شی فه‌رماندیی سپای پاسداران له‌ تاران، له‌ به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٤ی به‌فرانباره‌وه‌، سه‌رجه‌م هێزه‌كانی به‌سیج له‌ شاری تاران و ده‌ورووبه‌ر خراونه‌ته‌ ئاماده‌ باشییه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌، هێزه‌كانی به‌سیج له‌ گه‌وره‌رێكان، مه‌یدانه‌كان، شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی شار، به ماتۆری سه‌واری ده‌ستیان كردووه‌ به‌ مانۆڕلێدان. هه‌روه‌ها له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانی به‌سیج له‌گه‌ڵ لیباس شه‌خسییه‌كان، مه‌ئموورییه‌كه‌یان ئه‌نجام بده‌ن.