به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ کە سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، حوکمی زیندانی بەسەردا سەپاوە و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کراوە.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، “شەفیع فەقی زادە” سەرەتای پاییزی ئەمساڵ لەلایەن دادگای ڕژیم له شاری ورمێ بە تۆمەتی “هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” حوکمی ٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیری و ٥ ساڵ زیندانی هەڵپسێردراوی بەسەردا سەپاوە. شایانی باسه، ئه‌م حوكمه لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ ٤ ساڵ زیندانی ته‌عزیری و ٥ ساڵ زیندانی هەڵپسێردراو کەم کراوەتەوە. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی شاری ئیلامی بە ناوی “ئەحمەد شاهد” به هه‌مان تۆمه‌ت، لەلایەن دادگای ڕژیم له‌مشاره، بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا و نابێ چالاکیی میدیایی هەبێت.