به پێی ڕاپۆرتهكان، له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوو، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارهكانی کرماشان و ئیلام لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕژیمی ئێرانەوە حوکمی ١٥ مانگ زیندانیان بەسەردا سەپێندرا.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، هاووڵاتیەکی خەڵکی شاری ئیلام بە ناوی “ئەحمەد شاهد” لەلایەن دادگای ڕژیم لهمشاره، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە نهیارهكانی دژ به ڕژیمی ئێران، حوکمی یەک ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا. لەلایەکی دیکەوە، “مەجید ئومیدی” خەڵکی شاری کرماشان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە نهیارهكانی دژ به ڕژیمی ئێران لەلایەن دادگای ڕژیمی ئەو شارە حکومی ٣ مانگ زیندانی بەسەردا سەپندراوە.