بەپێی ڕاپۆرتهكان، لاوێک بە ناوی “سەید نەجمەدین حوسێنی” تەمەن ٢٤ ساڵ و دانیشتووی گوندی “تاچین ئاوێ” سهر به شاری شنۆ، لەلایەن دادسەرای ڕژیم لهمشارە، بە ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندان مەحکووم کرا.
ئەو حوکمە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی دژ به ڕژیم” بۆ ئەو لاوە بڕاوەتەوە. شایانی باسه، ناوبراو، مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ لە سنووری شاری سەردەشت، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و پاش ١٠ ڕۆژ لە دەستبەسەری، بە قهراری وهسێقه بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.