بە پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی یەکشەممە ١ی بەفرانبار مێرمنداڵێکی خەلکی شاری مەریوان به هۆی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین به كۆشتنی كۆڵبه‌ران له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنیكی نادیار كرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “میلاد فەیزی پوور” لە مەیدانی دوازدە سوارەی ئەمشارە كه له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی ٢ پلاکاردی بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە کوشتنی کۆڵبەران و هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەی دوو کۆڵبەری گیانبەختکردووی خەڵکی ئەو شارە ده‌ر بریبوو، لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌کانی ڕژیم بە شێوەی دڕندانە هێرش کرایە سەری و ڕفێندرا. تا کاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئەو مێرمنداڵە لەبەردەستدا نیە. پێویستە بوترێت، “ئازاد و فەرهاد خوسرەوی” ٢ مێرمنداڵی كۆڵبه‌ر، خەلکی گوندی “نێ”ی سەر بە شاری مەریوان بوون کە ڕۆژی ٢٦ی سەماوەز به هۆی سەرماوە گیانیان لەدەست دا ئەم کارەساتە کۆمەڵێک کاردانەوەی ناڕەزایەتی لێ کەوتەوه.