به پێی ڕاپۆرتهكان، “ڕەشید ناسرزادە”، هەواڵنێر و چالاکێکی ژینگەپارێزیی خەڵکی شاری شنۆ و و ئەندامی گرووپی شاخەوانیی “پێشڕەو”، پاش دەستبەسەر کرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزراوە و لە چارەنووسی ئەو چالاکە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، “ڕەشید ناسرزادە”، چالاکی ژینگەپارێزیی خەڵکی ئهمشاره پاش دەستبەسەرکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورێ ڕاگوێزراوە و ماوەی ٢٠ ڕۆژە لە زیندانی ئەو ناوەندە ئیتلاعاتییەدایە. شایانی باسه، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە دانی وڵامێکی ڕوون سەبارەت بە چارەنووس و هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو چالاکە ژینگەپارێزییە خۆیان دەبوێرن. جێگهی وهبیرهێنانهوهیه، ئەو چالاکە ژینگەپارێزییە، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی سەرماوەز، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.