ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی سەقز، ڕێگە لە ڕەوانەکردنی زیندانییەک بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان دەگرن کە تووشی جەڵتە بووە.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، چەند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر، زیندانییەک بە ناوی “حسێن حەیدەری” خەڵکی شاری سەقز، لە زیندان تووشی جەڵتە بووە و بەرپرسانی زیندان ڕێگه به ناوبراو ناده‌ن كه بگوازرێته‌وه بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان. شایانی باسه، به‌رپرسانی بێهداریی زیندانی سەقز، بە بەرپرسانی زیندانیان ڕاگەیاندووە کە دەبێ، حسێن حەیدەری ڕەوانەی نەخۆشخانە بکرێت و چارەسەریی پزیشکیی بۆ بکرێت، بەڵام بەرپرسانی زیندان ڕێگرییان کردووە. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ناوبراو ماوەی نزیکه‌ی حه‌فته‌یه‌كه لە زیندان تووشی جەڵتە بووە و بەرپرسانی زیندان هیچ هەنگاوێکیان بۆ چارەسەریی پزیشکیی ئەو زیندانییە نەکردووە.