به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری قوروە کە لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای قهزایی ڕژیمهوه حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، “عەلی ستوودە” تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی شاری قوروە، لەلایەن دادگای ڕژیم لهمشاره، بە تۆمەتی “بڵاوکردنەوەی شەونامە” حوکمی یەک ساڵ زیندانی بە سەردا سەپا. شایانی باسه، ناوبراو لە کاتی بهڕێوهچوونی دادگا لە مافی هەبوونی پاریزەر بێبەش بووە. جێگهی ئاماژهیه، “عهلی ستووده” ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی سەرماوەز، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی قوروە دەستبەسەر کراوە.