كرێكارانی شاره‌داریی مه‌ریوان ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌ز، له‌درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كیان به په‌رداخت نه‌كردنی بڕی ٧ مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، بۆ جارێكی دیكه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی شاره‌داریی مه‌ریوان له مانگی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێنه‌دراوه و ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه مهزایاكانیشیان له‌وانه، سه‌نه‌وات و حه‌قی عه‌ولادیشیان په‌رداخت نه‌كراوه. ئه‌م كرێكارانه كه ژماره‌یان زیاتر له ٦٠٠ كه‌س ده‌بێ ڕایانگه‌یاندووه كه به‌هۆی په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ كێشه‌وگرفتێكی زۆر به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه و هه‌ر بۆیه تا گه‌یشتن به سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان ده‌ست له كۆبوونه‌وه هه‌ڵناگرن.