بەشێک لە كارمه‌ندانی گرێبەست لە گەرمیان بۆ جاری دووهه‌م ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و خوازیاری دامەزراندنی هەمیشەییان بوون.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌ز، بۆ جاری دووهه‌م بەشێک لە كارمه‌ندانی گرێبەست لە به‌رامبه‌ر ئیدارەی گەرمیان كۆبوونەوە و ڕایانگه‌یاندووه ماوەی یاساییان بۆ بوونە هەمیشەیی تەواوکردووە. ئەوەش لەکاتێکدایە كه ڕۆژی ٦ی مانگی ڕابردوودا و لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا، بڕیاردرا مۆعه‌لیمانی گرێبەست لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە بكرێنه هەمیشەیی بکرێن.