سەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی سه‌رماوه‌ز، هاووڵاتییه‌كی خەڵکی شاری “دێهگولان” بە ناوی “فەرزاد سەیف پەناهی” تەمەن ٣٦ ساڵ لە زیندانی ناوەندی شاری “سنە” لە سێدارە درا
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “فەرزاد سەیف پەناهی” ساڵی ١٣٩٣ بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” حوکمی ئێعدامی بەسەردا داسەپابوو. بە پێی ئامارەکان ، ئێران بە پێی ڕێژەی خەڵکی وڵاتەکەی زۆرترین ئێعدامی لە جیهاندا تێدا بەڕێوە دەچێت. ئه‌مه له كاتێكدایه كه ٧٢ له‌سه‌دی ئێعدامەکان بە شێوەی نەهێنی بەڕێوە دەچن و لە ڕاگەیاندنەکاندا بڵاوە ناکرێنەوە.