به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لاوێکی خەڵکی شاری بۆکان كه لە خۆپێشاندانەکانی مانگی ڕابردووی ئەمشارە له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه دەستبەسەر کرابوو، هیچ زانیارییه‌ك له چاره‌نووسی له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، “محەممەد سەرمابەر” دانیشتووی شاری بۆكان لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئەمشارە دەستبەسەر و سەرەڕای تێپەڕێنی یەک مانگ به‌سه‌ر دەستبەسەر کرانیدا و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، تا ئێستا چارەنووسی نادیارە و نازانرێت کە لەکوێ ڕاگیراوە. به‌پێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر، ته‌نیا له شاری بۆکان زیاتر لە ٦٠ هاووڵاتی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه دەستبەسەر کراون کە هەتا ئێستا ناسنامەی ٧ کەسیان ئاشکرا بووە.