ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی مه‌ریوان باسییان له په‌رداخت نه‌كردنی بڕی ٧ مانگ له حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان كرد.
كرێكارانی شاره‌داریی مه‌ریوان ڕایانگه‌یاند، له مانگی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا هیچ حهقدهستێكییان وه‌رنه‌گرتووه. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن، مانگه‌كانی خاكه‌لێوه و گوڵانیش ته‌نیا حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت كردووه و سه‌رجه‌م مه‌زایا و حه‌قی منداڵیان په‌رداخت نه‌كردووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، كاربه‌ده‌ستانی شاره‌داریی له به‌رامبه‌ر خواستی په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كان ڕایگه‌یاندووه كه حسابه‌كانی شاره‌داریی مه‌ریوان به بوونه‌ی قه‌رزداریی به خه‌ڵك داخراوه و ناتوانێت حه‌قده‌سته‌كان په‌رداخت بكات.