کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ژنه‌ چالاكێكی فه‌رهه‌نگیی له‌ شاری شائاباد

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ژنه‌ چالاكێكی

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ژنه‌ چالاكێكی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، ژنە چالاکێکی فەرهەنگی به‌ ناوی “ئانیسا جەعفەری مێهر”، لە شاری شائاباد سەر بە ئوستانی کرماشان، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئیتلاعاتییەکانه‌وه‌ دەستبەسەر کرا.

هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو ژنە چالاکە و پاش پشکنینی ماڵەکەی دەستیان بە سەر هێندێک کەرەستەی شەخسی وەک لەپ‌تاپ، کتێب و موبایلی ناوبراو داگرتووە و لەگەڵ خۆیان بردووە. “ئانیسا جەعفەری مێهر”، خوێندکاری قۆناغی کارناسیی باڵای بەشی زمانناسیی زانکۆی کوردستان بووە. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە ئاست چارەنووس و شوێنێ ڕاگیرانی ئەو ژنە چالاکە فەرهەنگییە لە بەردەستدا، نییە.