كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیکەى دادگایی کردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان “هەدەپە” بەڕێوەچوو، کە تیایدا ناوبراو لە رێگەی ویدیۆ کۆنفرانسەوە بەشداری لە دانیشتنەکەدا کرد.
دەمیرتاش لە دانیشتنەکەدا رایگەیاند، بڕیاری زیندانیکردنی بڕیارێکی سیاسییە و خۆی وەک بارمتەیەکی سیاسی ناوبرد کە بە فەرمان و رێنمایی حکومەت خراوەتە زیندان و رایگەیاند، “ئەوەی بەرامبەر بە خۆی و هاوڕێیانی دەکرێت و کۆی پرۆسەی دادگاییکردنەکەیان یاسایی نییە”. هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە باسی لەوەشکرد، تەنها بۆ ئەوەی قسەکانی لە مێژوودا تۆماربکرێن بەشداری لە دانیشتنی دادگادا کردووە، چونکە باش دەزانێت دادوەران ناتوانن و ئەو دەسەڵاتەشیان نییە بڕیاری ئازادکردنی بدەن. له رۆژی ٤ی نوامبری ٢٠١٦وە ده‌سه‌ڵاتدارانی توركییه “سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگەن یوکسەکداغ”، هاوسه‌رۆكانی پێشووی هه‌ده‌په‌یان به تۆمه‌تی پشتیوانی كردنی له پ-ك-ك ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.