ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئیدارەی ئاموزش و په‌روه‌رشی ڕژیم له شاری مهاباد گوشاری خستووەتە سەر بنەماڵەی خوێندكاران و دەڵێن، خوێندكاران بۆ یارمەتیدان بە مه‌دره‌سه‌كان، ده‌بێ پاره بهێنن.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئیدارەی ئاموزش و په‌روه‌رشی مهاباد، داوای لە بنەماڵەی خوێندكاران کردووە کە دەبێ یارمەتیی ئەم ئیدارەیە بكه‌ن و بۆ باشتر په‌روه‌رشی خوێندكاران، بنەماڵەکان نابێ پارەی کەم بنێرن. شایانی باسه، ئیدارەی ئاموزش و په‌روه‌رشی ڕژیم لەسەر بەرگەی یارمەتییەکە نووسیویانە: “لەگەڵ کرانەوەی هەر مه‌دره‌سه‌یەک، دەرگای زیندانێک دادەخرێت”. ئەمە لە حاڵێکدایە کە مه‌دره‌سه‌کانیان کردووەتە زیندانێک بۆ ئەشکەنجەی دەروونیی خوێندكاران و بنەماڵەکانیان و ئەوەش بووه‌ته هۆی گەورەترین هۆکاری وازهێنانی منداڵان لە خوێندن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئیدارەی ئاموزش و په‌روه‌رش ساڵانە چەندین جار، بەرگەی یارمەتی بۆ بنەماڵەی خوێندكاران دەنێرن و داوای یارمەتییان لێ دەکەن.