به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی سه‌رماوه‌ز، ته‌رمی هاووڵاتییه‌ك به ناوی “ئێرشاد ره‌حمانی” ٣٠ ساڵ ته‌مه‌ن، له سه‌دی گاڕانی شاری مه‌ریوان دۆزراوه‌ته‌وه.
به دوای چه‌ند ڕۆژ له ون بوونی “ئێرشاد ره‌حمانی” له ئیداره‌ی ئاگاهی شاری مه‌ریوان هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی به بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕاده‌گه‌ینن و به دوای شوێن كه‌وتنی بنه‌ماڵه‌كه‌ی وتوویانه كه ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌كراوه به‌ڵام به‌دوای تێپه‌ڕ بوونی ٢٣ ڕۆژ له سه‌دی گاڕانی شاری مه‌ریوان ته‌رمه‌كه‌ی دوزراوه‌ته‌وه. به وته‌ی شایه‌ت حالان، ته‌رمی ناوبراو له كاتی ده‌رهێنانی له نێو ئاو، ئاسه‌واری شكاوی له سه‌ریدا بینراوه كه ئه‌گه‌ری كوژرانی له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه زۆره.