به پێی ڕاپۆرته بڵاو‌كراوه‌كان، لقی یەکی دادگای ڕژیم له شاری سنە، هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی شاری کامیارانیی بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرد.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، “بورهان کەمانگەر”، لەلایەن لقی یەکی دادگای ڕژیم له شاری سنە، به تۆمه‌تی ئه‌ندام بوون له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی دژ به ڕژیم” بە سەرۆکایەتیی “سەعیدی”، بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا. شایانی باسه دادگایی كردنی ناوبراو له ڕێكه‌وتی ١١ی خەزەڵوەری ئەمساڵ، بەبێ بوونی پارێزەر بەڕێوە چوو و ئەو حوکمە ڕۆژی شەممە ٢٣ی سەرماوەز، بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی گەلاوێژ، “بورهان کەمانگەر”، لە شوێنی کارەکەیدا لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و دواتر له ڕێكه‌وتی ٢٠ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ به قه‌راری وه‌سێقه ئازاد كرا.