لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا له چارهنووسی دوو هاووڵاتیی كه لە شارەکانی سنە و قوروە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە نهیارهكانی دژ به ڕژیمی ئێران دەستبەسەر کرا بوون، هێچ زانیارییهك لهبهردهستدا نیه.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی سەرماوەز هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٢ ساڵانیان بە ناوی “فەردین مەولوودی” لە پێش دەرگای ماڵی خۆیان دەستبەسەر کردووە. فەردین مەولوودی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە نهیارهكانی دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کراوە و دوای پێنج رۆژ هێشتا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەردەستدا نیە. له ههواڵێكی دیكهدا لاوێکی خەڵکی قوروە بە ناوی “عەلی ستودە” له سەرەتای مانگی سەرماوەز دەستبەسەر و لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە ڕاگیراوە. ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە نهیارهكانی دژ به ڕژیمی ئێران دەستبەسەر کراوە.