به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی سه‌رماوه‌ز، خوێندكارانی زانكۆی چەرمۆ له شاری چه‌مچه‌ماڵ، له ناڕه‌زایه‌تیی به نەبوونی خزمەتگوزاری و نەبوونی شوێنی نیشتەجێبون كۆبوونەوە و دواتر شه‌وی یه‌كشه‌ممه ڕێگای سه‌ره‌كی كه‌ركوك ـــ سلێمانییهیان داخست.
خوێندكاران لە ناو گۆڕەپانی زانكۆی چەرمۆدا مانیان گرتووە و ئامادەنین بچنەوە هۆڵەكانی خوێندن و باس لەوە دەكەن لە یەك ژووری بەشە ناوخۆییەكانیاندا ٩ خوێندکار دەمێنێتەوە و سەرەڕای هاتنی وەرزی سەرما ئاوی گەرمیان بۆ دابین نەكراوە. خوێندكاران دەشڵێن، تا ئێستا چەند جارێك بەرپرسانی زانكۆكەیان لەو كێشانە ئاگاداركردووەتەوە بەڵام بە وتەی ئەوان هیچ كەسێك بەدەمیانەوە نەهاتووە. ساڵانە خوێندكارانی بەشەناوخۆییەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان لەبەر خراپی بەشەناوخۆییەكان خۆپیشاندان و كۆبوونەوە دەكەن و حكومەتی هه‌رێمیش بە بیانوی قەیرانی دارایی ئەو بابەتەی پشتگوێ خستووە.