بەپێی ڕاپۆرتهكان، شەوی شەممە ٢٣ی سەرماوەز، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شاری شنۆ و لە شوێنێک بە ناوی “گەلی گادەران” دەستڕێژیان لە ژمارهیهك کۆڵبەر و کاسبکار کردووە و لەئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی لە دەست داوە.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی کە گیانی لە دەست داوە “عەزیز مەعرووفی” خەڵکی گوندی “بێمزورتێ” سەر بە شاری شنۆ ڕاگەیەندراوە.