ڕاپۆرته‌كان له شاری بۆكان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی، حوكمی ٢ ساڵ زیندانی به‌سه‌ر چالاکێکی مه‌ده‌نی دانیشتووی ئه‌مشاره سه‌پاندووه.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٠ی سەرماوەز، “سمکۆ مەعرووفی”، چالاکی مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێزی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ئەو شارەوە بە تۆمەتەکانی “تێکدانی نەزمی گشتی، بەشداری لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی پشتیوانی لە ڕۆژئاوا و چالاکیی ژینگەپارێزی”، بە ٢ ساڵ زیندان مەحکووم کرا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕەزبەر، “سمکۆ مەعرووفی” وێڕای سێ چالاکی مه‌ده‌نی دیكه‌ی شاری بۆكان بە ناوەکانی “ژاکاو ئیسماعیل پوور، هومەن فەیزی و شاهۆ خزری”، لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانه‌وه دەستبەسەر کرابوون. شایانی باسه، ئه‌م چوار كه‌سه دوای کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بۆ پشتیوانی لە کوردستانی ڕۆژئاوا، لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌کانی شاری بۆکانەوە دەستبەسەر و دواتر بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتووخانه‌ی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کرابوون.