به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی یه‌ك مانگ به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتییه‌ك له شاری جوانڕۆ، هیچ زانیارییه‌ك له چارەنووسی له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، “یەحیا مورادی”، کە لە خۆپێشاندانەکانی دژه ده‌وڵه‌تی مانگی ڕابردوو له شاری جوانڕۆ دەستبەسەر کرابوو، چارەنووسی نادیارە و له شوێنی ڕاگیرانیشی هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌ر ده‌ستدا نییه. شایانی باسه، سەرباری بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو، هەتا ئێستا شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو نادیارە و ئەمەش نیگه‌رانی بنەماڵەکەی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ن “یەحیا مورادی” ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی خەزەڵوەر هاوکات لەگەڵ دووهەمین ڕۆژی خۆپێشاندانەکانی جوانڕۆ دەستبەسەر و له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا چاره‌نووسی نادیاره.