له ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتووچۆ له جاده “مه‌ریوان ـــ سنه”، لانیكه‌م ٥ هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، کاتژمێر ٣ی سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٢ی سەرماوەز بە هۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە جادەی نێوان “مەریوان ــــ سنە” له نزیك گوندی “نگڵ” لە نێوان دوو ئۆتۆمبیلی سه‌واری و بارهەڵگرێک، ٤ کەس به‌ناوه‌كانی “فۆئاد میری، فه‌رزام شه‌ریعه‌تی، ساسان به‌همه‌نی و چیاكۆ بابایی” گیانیان لەدەستدا و كه‌سێكی دیکەش به سه‌ختی بریندار بوو. به پێی ئاماره‌كان، ساڵانە زیاتر لە ١٧ هەزار کەس به ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ گیانیان لەدەست دەدەن و زیاتر لە ١١٦ هەزار کەسی دیکەش بریندار و کەم ئەندام دەبن.